تیمی کوردستانی عێراقی: خراپ مامەڵە لەگەڵ چالاکوانانی بادینان

2021-08-04   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
تیمی کوردستانی عێراقی ئاشکرای دەکات، خراپ مامەڵە لەگەڵ چالاکوانانی بادینان و کەسوکاریان کراوە.

تیمی کوردستانی عێراقی (سی پی تی) ڕاپۆرتێکی لە بارەی دانیشتنی دادگایکردنی ١٢ و ١٣ی تەمووزی ٢٠٢١ چالاکوانانی بادینان بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، خراپ مامەڵە لەگەڵ زیندانیکراوەکان و کەسوکاریان کراوە ئەوەش مەبەستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەردەخات بۆ ڕێگریکردن و پوکانەوەی چالاکی مەدەنی.


تیمەکە ڕاپۆرتەکەی دەربارەی دادگاییکردنی سزادراوان (شێروان تەھا، سلێمان موسا، جەمال خەلیل، کارگەر عەباس، بەندەوار ئەیوب، مەسعود عەلی، سلێمان کەمال، عامر خالید و فرسەت ئەحمەد) ئامادە کردووە.