ئابوری

دژی دابەزینی بەھای دراوی نیشتمانی خۆپیشاندان لە لوبنان بەردەوامە


لە دژی خراپی گوزەران و ئەو قەیرانە ئابوورییەی ڕووی لە وڵاتەکە کردووە، بۆ چوارەم ڕۆژ خۆپیشاندان لە لوبنان بەردەوامە.
ڕۆژی سێشەممە دوای دابەزینی نرخی دراوی لوبنان بۆ ئاستێکی پێوانەیی، ناڕەزاییەکان دەستیپێکردەوە و خۆپیشاندەرانیش کۆمەڵێک ڕێگای سەرەکیان لە چەند ناوچەیەک داخست، ئەوەش گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتووەتەوە.
ئاژانسی ھەواڵی (بلومبێرگ)-ی ئەمریکیش لە زاری چەند سەرچاوەیەک ئاشکرای کردووە (واشنتۆن)، بڕیاری سەپاندنی سزا بەسەر (ریاز سەلامە) بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی لوبنان تاوتوێدەکات، کە تێوەگلاوە لە سپیکردنەوەی پارە و ھۆکار بۆ دابەزینی بەھای دراوی لوبنانی.
لە ساڵی ٢٠١٩ ەوە قەیرانی ئابووری لوبنان بووەتە ھۆی نەمانی ھەلی کار لە وڵاتەکە و زیادبوونی ڕێژەی ھەژاری.


مانگ پێشتر - Mar 5 2021 9:44AM
Print Friendly and PDF
زیاتر