کوردستان

سێ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ڕوونكردنەوەیەكیان بڵاوكردەوە


سێ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، بڵاوكردنەوەی دانپێدانی دەستگیركراوەكانی بادینان ڕەتدەكەنەوە و ڕایدەگەیەنن، ئەو بەیاننامەی بڵاوكراوەتەوە گوزارشت لە ڕای ئەنجومەنی ئاسایش ناكات.

سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری و بەڕێوەبەری هەواڵگری پێشمەرگە، لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەیان بەوەكردووە، سۆشیال میدیای كەناڵی حزبێك، لە ژێر‌ ناوی دامەزراوەی (ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان)، ڕاپۆرتێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردووەتەوە، كە دانپێدانانی چەند كەسێك پەخش كراوە و تۆمەتی سیخوڕیكردنیان دراوەتە پاڵ، بەڵام ئەنجومەنی ئاسایش، كە لە پێنج ئەندام پێكهاتووە، سێ ئەندامی ئەنجومەنەكە بە هیچ جۆرێك ئاگاداری ئەو ڕاپۆرت و دانپێدانانە نین كە بە ناوی ئەنجومەنی ئاسایش بڵاوكراوەتەوە.

ڕاشیانگەیاندووە، هەر بڵاوكراوەیەك بە بێ ئاگاداریی ئەوان و بێ پشتڕاستكردنەوەی زانیارییەكانی لەلایەن ئەوانەوە بڵاوبكرێتەوە، سیفەتی ڕەسمی وەرناگرێت و نوێنەرایەتی بڵاوكراوەكانی ئەنجومەنی ئاسایش ناكات، هەر بۆیە ئەوان كە ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشن، هەر جۆرە بەیاننامە‌یەك ڕەتدەكەنەوە، كە بە ئاگاداریی ئەوان نەبووبێت و پێشتر لە ڕاستی و دروستییەكەی دڵنیا نەبن، دووپاتیشانكردەوە ئەو بەیاننامەیەی ئەمڕۆش، گوزارشت لە ڕای ئەنجومەنی ئاسایش ناكات.



مانگ پێشتر - Mar 4 2021 9:00PM
Print Friendly and PDF
زیاتر