جیهان

لیرەی توركی بەرامبەر دۆلار كەمترین ئاست لەمساڵدا تۆمار دەكات


جارێكی تر نرخی لیرەی توركی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی دادەبەزێت و كەمترین ئاست لە ماوەی ئەمساڵدا تۆمار دەكات.

بەهۆی زیادبوونی نیگەرانییەكان لە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی هەڵاوسانی ئابووری توركیا، لیرەی توركی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی، بە ڕێژەی ١.٥٪ دابەزینی تۆمار كرد و بۆ ٧.٥  لیرە بەرامبەر یەك دۆلار دابەزی، ئەوەش كەمترین نرخی لیرەی توركیە بەرامبەر بە دۆلار، لە ١٨ی كانوونی دووەمی ئەمساڵەوە.

پێشتریش بەهۆی ململانێ سیاسیەكانی نێوان ئەمریكا و توركیا، چەندین جار نرخی لیرەی توركی دابەزینی گەورەی تۆمار كردووە.



مانگ پێشتر - Mar 4 2021 8:14PM
Print Friendly and PDF
زیاتر