بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆبۆوە

2021-08-04   |  
بافڵ تاڵەبانی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆبۆوە

ئەمڕۆ رێکەوتی (٤/٨/٢٠٢١) بە سەرپەرشتی ھاوسەرۆک ھەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی ، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی، کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێکی بواری حزبی و ھەڵبژاردنەکان تاووتوێکران.
کۆبوونەوە وێڕای گفتوگۆی لەسەر چارەسەری بەپەلە و یەکێتییانەی گرفتە ناوخۆییە حزبییەکان و دیاری کردنی رێوشوێنی دروست بۆیان لەناویشیاندا پاراستنی ئارامی و ھێمنی ھەرێمی کوردستان بە شاری سلێمانیشەوە ،تەئکید لەسەر بەگەڕخستنی توانای ماددی و مەعنەوی مەکتەب و دەزگاکانی یەکێتیی کرایەوە بەرەو ھەڵمەتێکی پڕ جۆش و خرۆشی پێکەوەیی و دیموکراتییانە بۆ سەرخستنی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان کە لیستی ھاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتییە لە ھەڵبژاردنی داھاتوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا.
مەکتەبی سیاسی گشت مەکتەب و مەڵبەندەکان و ئۆرگانەکانی یەکێتیی راسپارد کە ھاوشانی ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی گۆڕانی ھاوپەیمان پەیوەستی میحوەر و بازنەکانی ھەڵبژاردن بن، کە ئەرکی ھەرە لە پێشینەیانە بۆ سەرخستنی کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان لە ھەموو بازنەکانی ھەڵبژاردندا، چونکە سەرکەوتنی ھاوپەیمانی کوردستان ئاسۆیەکی روون و نوێ لەبەردەم گەلی کوردستان دەکاتەوە بۆ پەرەپێدانی خەباتی پەرلەمانی و دیموکراتی و  لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ بە کێشەی ناوچە جێناکۆکەکانەوە کە  ھەر بە بژاردەی گفتوگۆ و رێوشوێنی سیاسی دەگەیەندرێتە ئەنجام.