ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان بەرزدەبێتەوە


نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیھان بەرزبوونەوەی تۆمارکرد، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو گەیشتە ٦٠ دۆلار و  ٦٠ سەنت، نرخی نەوتیش بەراورد بە رۆژی چوار شەممە ٢% بەرزبونەوەی تۆمارکردووە. 

ھاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساس لەبازاڕەکانی جیھان بە ٦١ دۆلار و ٧٤ سەنت مامەڵەی پێوە کراوە، چاوەڕوانیش دەکرێت نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان بەرزبوونەوەی زیاتر تۆمار بکات، ئەوەش بەھۆی دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا و دەستپێکردنەوەی چالاکییە بازرگانییەکان. 

پێشبینی دەکرێت وڵاتانی ئەندام لە ئۆپیک جارێکی تری لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت رێبکەون.



مانگ پێشتر - Mar 4 2021 1:16PM
Print Friendly and PDF
زیاتر