کوردستان

کاتی گەیشتنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ سلێمانی ئاشکرادەکرێت


ھێشتا ڤاکسینی کۆرۆنا نەگەیشتووەتە سلێمانی، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانیش رایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت رۆژی شەممە ڤاکسینەکەیان بەدەست بگات.

د.ھێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، دوای ئەوەی چەند رۆژی رابردوو ٥ ھەزار ژەمە ڤاکسینە گەیشتە ھەرێمی کوردستان، بەھۆی نەبوونی دەوام ھێشتا پشکی سلێمانی لەو ڤاکسینە نەگەیشتووە، چاوەڕوانیش دەکەن رۆژی شەممە ڤاکسینەکەیان بەدەست بگات.

وتیشی، رێوشوێنی پێویست بۆ پێدانی ژەمە ڤاکسین بە کارمەندانی تەندروستی گیراوەتەبەر و چوار سەنتەری کۆرۆنا بۆ پێدانی ڤاکسینەکە ئامادە کراوە.

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە دوای دوو ھەفتەی تر، ڤاکسینی "ئەسترازینکا"ی بەریتانی بگاتە عێراق و ھەرێمی کوردستان، لەو ڤاکسینەش چین و توێژەکانی تر سودمەند دەبن.



مانگ پێشتر - Mar 4 2021 11:50AM
Print Friendly and PDF
زیاتر