جیهان

کۆنگرێسمانەکانی ئەمریکا داوای لێپرسینەوە لە ئێران دەکەن


ژمارەیەک لە کۆنگرێسمانەکانی ئەمریکا داواکارییەکانیان بۆ لێپرسینەوە لە ئێران دووپات دەکەنەوە.

ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا لە ھەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتەکان جارێکی تر داوایان کرد لێپرسینەوە لە ئێران بکرێت، بەرامبەر بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و ناسەقامگیرکردنی رەوشی وڵاتانی ناوچەکە.

تۆم ماکلینتوک ئەندامی کۆمارییەکان وتی، دەبێت ئیدارەکەی جۆ بایدن لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی دابمەزرێنێت لەسەر پێشێلکارییەکانی ئێران کە ماوەی چوار دەیەیە بەسەر ئەو وڵاتەدا سەلمێندراوە. 

وتیشی، دڵخۆشن کە ئیدارەکەی "بایدن" رەتیدەکاتەوە سزاکان لەسەر ئێران ھەڵبگرێت بەر لە گەڕانەوەی بۆ مێزی گفتوگۆ.

مانگی رابردوو ١١٢ ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا پرۆژەبڕیارێکیان پێنشیاز کرد سەبارەت بە پشتگیری کۆنگرێس بۆ ئێرانێکی دیموکرات و عەلمانی و ئیدانەکردنی پلانە توندڕەوەکانی.



مانگ پێشتر - Mar 4 2021 11:06AM
Print Friendly and PDF
زیاتر