جیهان

دانیمارک پەنابەران دیپۆرت دەکاتەوە


دانیمارک نزیکەی ١٠٠ پەنابەری سوری دیپۆرتی دیمەشق دەکاتەوە.

رۆژنامەی "ئیندیپێندنت"ی بەریتانی رایگەیاندووە، دانیمارک وەک یەکەم وڵاتی ئەوروپی داوای لە پەنابەرانی سوریا کردووە بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان بە تایبەتی بۆ "دیمەشق"، چونکە لە ئێستادا ئەو شارە ئارامە و مەترسی لەسەر نییە.

ئەو رۆژنامەیە لە زاری "ماتیاس تسفای" وەزیری کۆچی دانیمارک رایگەیاند، مافی پەنابەری لە ٩٤ پەنابەری سوریا وەرگیراوەتەوە و ھەر لەسەرەتاوە بەشێوەیەکی کاتیی مافی پەنابەرییان پێدرابوو.

لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٩ەوە، ئەنجومەنی پەنابەران لە دانیمارک رایگەیاند، رەوشی "دیمەشق" مەترسیدار نییە، رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیش لە دژی ئەو بڕیارەیە و دەڵێت، دانیمارک پێشێلکاری دەکات لە رێکارەکانی پاراستنی پەنابەران.



مانگ پێشتر - Mar 4 2021 10:59AM
Print Friendly and PDF
زیاتر