لە ئەڵمانیا کەرەنتین بەردەوام دەبێت
بەھۆی بەردەوامیی بڵاوبونەوەی کۆرۆناوە، ئەڵمانیا تا کۆتایی ئەم مانگە بەردەوامیی بە کەرەنتین دەدات، بەڵام ھەندێک لە رێکارەکان کەم دەکاتەوە.
"ئەنگێڵا مێرکڵ" راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، نمونەی زۆری وڵاتانی ئەوروپایان لەبەردەستدایە لەسەر بڵاوبونەوەی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا، بۆیە پێویستە بە ھۆشدارییەوە مامەڵە لەگەڵ رەوشەکە بکرێت.
وتیشی، ھەندێک لە رێکارەکان ئاسان دەکەن، بەڵام تا ٢٨ی ئەم مانگە کەرەنتین لە ئەڵمانیا بەردەوام دەبێت.
|