کوردستان

کوتانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە ھەولێر دەستپێدەکات


دوای گەیشتنی پێنج ھەزار ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ ھەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی  ھەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکەم دەسپێکی کوتانی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ ستافی تەندروستی لە نەخۆشخانەی رزگاری دەستپێدەکات. 

ھاوکات بڕیارە لە دھۆک و قەزای سۆران و چەند شوێنێکی تری ھەرێمی کوردستان پێدانی ژەمە ڤاکسین بە کارمەندانی تەندروستی دەستپێبکات.

وەزارەتی تەندروستی ھەرێمیش خشتەی دابەشکردنی ئەو ٥ ھەزار ژەمە ڤاکسینەی بەسەر پارێزگاکی ھەرێمی کوردستاندا بڵاکردووەتەوە، بەپێی خشتەکە ھەر کەسێک دوو ژەم ڤاکسین وەردەگرێت، ئەو بڕەش، ٢ ھەزار و ٥٠٠ کەس سودی لێوەردەگرن.

وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاندوە، ھەزار و ٣٦٠ ڤاکسین بۆ ھەولێر و کۆیە، ھەزار و ٧٢٠ بۆ سلێمانی و ھەڵەبجە و راپەڕین و گەرمیان، ٩٢٠ بۆ دھۆک و ھەزار ژەمە ڤاکسین بۆ ھاووڵاتیانی چین لە ھەرێمی کوردستان دابینکراوە.



مانگ پێشتر - Mar 4 2021 9:31AM
Print Friendly and PDF
زیاتر