راپۆرت

ئابوری كەنەدا گەورەترین داكشانی لە ٦٠ ساڵی ڕابردوودا تۆمار كرد


وڵاتی كەنەدا خاوەنی دووەم گەورەترین كێڵگەی نەوتە لە جیهان و دەوڵەمەندە بە ماددەكانی زینك و یۆرانیۆم، دەیەمین وڵاتیشە لە بازرگانیدا، بەڵام كاریگەری بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و لێكەوتەكانی، ئابووری كەنەدای بە شێوەیەكی بەرچاو دووچاری داكشان كردووە.

بە پێی ڕاگەیەندراوێكی پەیمانگای كەنەدی بۆ ئامار و بەدواداچوون، ئابووری كەنەدا گەورەترین داكشانی بەخۆیەوە بینیوە كە لە ماوەی ٦٠ ساڵی ڕابردوو هاوشێوەی نەبووە.

گەشەی ئابووری كەنەدا لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩دا ١.٩٪ بووە و لە كۆتایی هەمان ساڵ گەیشتووەتە ٩.٦٪. بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٠دا بە ڕێژەی ٥.٤٪ ڕووی لە داكشان كردووە كە لە ساڵی ١٩٦١ەوە هاوشێوەی نەبووە

(دۆگلاس بۆرتر) پسپۆڕی ئابووری و سەرۆكی بانكی (مۆنتریال) كە بانكێكی وەبەرهێنانی كەنەدیە ڕایگەیاند ئەو داكشانە ئابورییەی كەنەدای تێكەوتووە زۆر كاریگەرترە لەوەی لە ساڵی ١٩٨٢دا ڕوویدا، كاتێك ڕێژەی داكشانی ئابووری كەنەدا بە ٣.٢٪ هەژماركرا.

داكشانی ئابوری كەنەدا لە كاتێكدایە كە گەشەی ساڵانەی دانیشتوانی كەنەدا بە نزیكەی ٢١٪ هەژمار دەكرێت و لە ئێستادا جگە لە پەنابەر و هاوڵاتیانی دیكەی وڵاتانی جیهان كە لەو وڵاتە ژیان بەسەر دەبەن خاوەنی نزیكەی ٣٢ ملیۆن هاوڵاتیە، زۆربوونی ژمارەی دانیشتوان و كاریگەریەكانی كۆڤید ١٩ پێكەوە هۆكار بوون بۆ ئەوەی گەشەی ئابوری كەنەدا ڕوو لە داكشان بكات.

مانگ پێشتر - Mar 3 2021 9:30PM
Print Friendly and PDF
زیاتر