جیهان

لێپرسراوانی ئەمریكا و حوسییەكان لە عوممان كۆبوونەتەوە


بە وتەی چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار، لێپرسراوانی ئیدارەی ئەمریكا و حوسییەكان لە سوڵتاننشینی عوممان، كۆبوونەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، لە زاری ٢ سەرچاوەی ئاگادار بڵاویكردەوە، لێپرسراوانی ئیدارەی جۆو بایدن، لە مەسقەتی پایتەختی سوڵتاننشینی عوممان، لەگەڵ نوێنەری حووسییەكانی یەمەن كۆبوونەتەوە، بە مەبەستی كۆتایی هێنان بە جەنگی ناوخۆیی و گەیاندنی كۆمەك و هاوكاری مرۆیی بە پەلە بۆ ئەو وڵاتە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز باسی لەوەشكردووە، لە ٢٦ی مانگی ڕابردوودا، تیموسی لیندەر كینگ نێردراوی واشنتۆن بۆ یەمەن و محەمەد عەبدولسەلام گەورە دانوستانكاری حوسییەكان، لە شاری مەسقەت كۆبوونەتەوە، بەڵام ئێستا هیچ لایەك بە ڕەسمی باسیان لە كۆبوونەوەكە، نەكردووە.

مانگ پێشتر - Mar 3 2021 8:44PM
Print Friendly and PDF
زیاتر