جیهان

لێپرسراوێكی ئێران: ئیسڕائیل هانای بۆ چەند وڵاتێكی عەرەبی بردووە


لێپرسراوێكی حكومەتی ئێران دەڵێت، ئیسڕائیل هانای بۆ چەند وڵاتێكی عەرەبی بردووە بۆ ئەوەی هاوكاری بكەن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئێراندا.

ئەحمەد وەحیدی ئەندامی ئەنجومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی ئێران ڕایگەیاند، ئیسڕائیل ڕووبەڕووی قەیرانی ئەمنیی و كۆمەڵایەتی و چەندین گرفتی تر لەسەر ئاستی ناوخۆ بووەتەوە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێرانیش، هانای بۆ سعودیە و ئیماڕات و بەحرەین بردووە و دەیەوێت بۆ قۆناغی داهاتوو ببێتە هاوپەیمانی ئەو وڵاتانە.

پێشتریش، بینی گانتس وەزیری بەرگری ئیسڕائیل ڕایگەیاندبوو، تەلئەبیب بە نیازە هەماهەنگی ئەمنیی لەگەڵ چەند وڵاتێكی عەرەبیدا بكات. وتیشی، ئیسڕائیل ڕێككەوتنێكی تایبەت بە بواری بەرگریی لەگەڵ وڵاتانی كەنداو تاووتوێ دەكات.

مانگ پێشتر - Mar 3 2021 8:15PM
Print Friendly and PDF
زیاتر