عێراق

لە داهاتوویەكی نزیكدا ملیۆنێك و ٧٠٠ هەزار دۆز ڤاكسینی ئەسترازینیكا دەگاتە عێراق


لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، زیاتر لە ملیۆنێك و ٧٠٠ هەزار دۆزی ڤاكسینی ئەسترازینیكا ڕادەستی عێراق، دەكرێت.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە ئێستادا تەنها ٥٠ هەزار دۆزی ڤاكسین لە چینەوە ڕادەستی عێراق كراوە، بڕیاریشە لە ماوەی ١٠ ڕۆژی داهاتوودا، نزیكەی ملیۆنێك و ٧٠٠ هەزار دۆزی ڤاكسینی ئەسترازینیكا لە بەریتانیاوە بگاتە عێراق.

ڕوونیشیكردەوە، پەسەندكردنی یاسای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناو ئەنجومەنی نوێنەران، كاریگەری لەسەر هێنانی ڤاكسینی زیاتر دەبێت، بۆ ئەوەی بتوانرێت لە ماوەیەكی دیاریكراودا، زۆربەی هاوڵاتیان پێیان بدرێت.

پێشتریش وەزیری تەندروستی عێراق ڕایگەیاندبوو، حكومەتی چین نزیكەی ٥٠ هەزار ڤاكسینی ناردووە و بڕیاریشە ڤاكسینەكە بەسەر ناوەندەكانی تەندروستی لە عێراقدا، دابەش بكرێت.

مانگ پێشتر - Mar 3 2021 8:10PM
Print Friendly and PDF
زیاتر