ئابوری

ئۆپیك گەڕانەوەی نرخی نەوت بۆ قۆناغی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بە دوور دەزانێت


ڕێكخراوی ئۆپیك ڕایگەیاند، بازاڕی نەوت لە جیهاندا بەرەو هاوسەنگی دەڕوات و ئەستەمیشە نرخی نەوت بگەڕێتەوە بۆ قۆناغی بڵاوبوونەوەی تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە بازاڕی نەوت لە جیهاندا كەمترین نرخی تۆماركرد و ئەو كەرتە ڕووبەڕووی قەیرانی گەورە بووەوە.

ڕێكخراوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنەڕوی بازاڕی نەوت هەیە، ڤاكسینی كۆرۆناش كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئەو هاوسەنگییە هەیە.

مانگ پێشتر - Mar 3 2021 8:01PM
Print Friendly and PDF
زیاتر