عێراق

لە عێراق بڕیاردرا بە درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ


قەدەغەی هاتووچۆ لە سەرجەم پارێزگاكانی باشور و ناوەڕاستی عێراق درێژ دەكرێتەوە. 

لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە عێراق بڕیاریدا قەدەغەی هاتووچۆی گشتی لە ڕۆژانی (هەینی و شەممە و یەكشەممە) بەردەوام بێت و قەدەغەی سنورداریش لە دوای كاتژمێر هەشتی ئێوارەوە دەستپێدەكات تا ٥ی بەیانی.

بڕیارەكە لە كاتێكدایە لە عێراق، ئامارەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەڵكشاندایە و لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردووش زیاتر لە (٥) هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتاكە تۆماركراوە.

مانگ پێشتر - Mar 3 2021 7:58PM
Print Friendly and PDF
زیاتر