عێراق

كازمی: هیچ بیانویەك بۆ هێرشكردنە سەر عەین ئەسەد نییە


مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو كەسانەی هێرشیان كردووەتە سەر بنكەی سەربازی عەین ئەسەد كە هێزە بیانییەكانی لێیە هیچ ئینتیمایەكیان بۆ عێراق نییە و هیچ بیانویەكیش بۆ ئەنجامدانی ئەو هێرشە نییە، بەڵكو ئامانج لێی تەنها زیان گەیاندنە بە پێشكەوتنی عێراق.

كازمی دەشڵێت، هەر لایەنێك پێی وابێت لە سەروو دەوڵەتەوەیە یان دەیەوێت بەرنامەی خۆی لەسەر عێراق بسەپێنێت جگە لە خەیاڵ زیاتر هیچی تر نییە.

سەبارەت بە بوونی هێزەكانی هاوپەیمانانیش لە عێراق كازمی باسی لەوەكردووە، ٦٠٪ی ئەو هێزانە بە گفتوگۆ چوونەتە دەرەوە لە خاكی عێراق و بە هەماهەنگیش خشتەیەك بۆ چوونە دەرەوەی هێزە بیانییەكان دادەنێن.

مانگ پێشتر - Mar 3 2021 7:28PM
Print Friendly and PDF
زیاتر