راپۆرت

لە چەند ویلایەتێكی ئەمریكا ڕێكارەكانی خۆپارێزی كەمكرانەوە


لە چەند ویلایەتێكی ئەمریكا بەهۆی كەمبوونەوەی ئامارەكانی كۆرۆنا، ڕێكارەكانی خۆپارێزی كەمكرانەوە و شوێنە گشتییەكانیش كرانەوە.

حاكمی ولایەتی سان فرانسیسكۆ گڵۆپی سەوزی هەڵكرد بۆ كردنەوەی بەشێك لە شوێنە گشتی و ئابوریەكانی وەك چشتخانەكانی سەر كەناراوەكان و چەندین شوێنی تر بەڵام شوێنە داخراوەكان وەك هۆڵەكانی وەرزش و سینەماكان بە داخراوی دەمێنیەوە.

ژمارەی دانیشتوانی سان فرانسیسكۆ ٩٠٠ هەزار كەسە و ٤٢٢ كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە و ماوەی ساڵێكیشە شوێنە گشتییەكان داخراون هەزاران كەسیش بێكار بوون، بەڵام كەمكردنەوەی ڕێكارەكان خۆشحاڵی هاوڵاتیانی لێكەوتووەتەوە.

لە كالیفۆرنیاش دەرگای پەیمانگاكانی موزیك و خوێندنگاكان بە ڕەچاوكردنی ڕێنماییەكان كرانەوە و میوزیكژەنان دوای ساڵێك بە دەمامكەوە ڕاهێنانیان دەستپێكردەوە.

ئەمریكا لەسەر ئاستی جیهان زۆرترین قوربانی كۆرۆنای تێدایە و تا ئێستا زیاتر لە ٢٩ ملیۆن كەس تووشی كۆرۆنا بوون و زیاتر لە دوو ملیۆن تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.

مانگ پێشتر - Mar 3 2021 4:40PM
Print Friendly and PDF
زیاتر