جیهان

ئەمریکا: لەگەڵ تورکیا بەرژەوەندی ھاوبەشمان لە سوریا ھەیە


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، لەگەڵ تورکیا بەرژەوەندی ھاوبەشیان لە سوریا ھەیە و کار بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانیان دەکەن.

" نید پرایس" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتۆن کار لەسەر بنیادنانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا دەکات، لەبارەی چالاکبوونی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانیان لە خاکی سوریا و بەردەوامیش دەبن لەسەر کارکردن بۆ پەرەپێدانی بەرژەوەندییەکانیان لە داھاتوودا.

بەھۆی ھاوکارییەکانی ئیدارەی ئەمریکا بۆ ھێزەکانی سوریای دیموکرات و پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکور و خۆرھەڵاتی سوریا، کێشە لە پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا لە سوریا دروستبوو



مانگ پێشتر - Mar 3 2021 2:59PM
Print Friendly and PDF
زیاتر