جیهان

سەپاندنی سزا بەسەر رووسیا لەلایەن ئەمریکاوە کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە


سزادانی چەند بەرپرسێکی رووسیا لەلایەن ئەمریکاوە کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە و رووسیا ھەرەشەی وەڵامی ھاوشێوە لە ئەمریکا دەکات و ئەمریکاش داوای لەناوبردنی پرۆگرامی ئەتۆمی و ئازادکردنی ناڤالنی لە رووسیا دەکات.

دوای ئەوەی بە تۆمەتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و دەستگیرکردنی " ئەلێکسی ناڤالنی" سەرکردەیەکی ئۆپۆزسیۆن، ئەمریکا سزا بەسەر حەوت بەرپرسی رووسیادا سەپاند، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، سزاکانی ئەمریکا لەسەر رووسیا کارێکی دوژمنکارانەیە و وەڵامی ھاوشێوەیان دەبێت. 

ھاوکات " نید پرایس" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش رایگەیاند، سزاکانی ئەمدواییان لەسەر رووسیا، ئاماژەیە بۆ خواستی گۆڕینی رەفتارەکانی رووسیا و پەیوەستە بە بەکارھێنانی چەکی کیمیایی و پێشێلی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن رووسیاوە و داوایان لێدەکەن، پرۆگرامی ئەتۆمیان لەناوببەن و بەبێ مەرجیش ناڤالنی ئازاد بکەن.



مانگ پێشتر - Mar 3 2021 2:53PM
Print Friendly and PDF
زیاتر