کوردستان

پلان ھەیە جارێکی تر قەرزی بچوک بە ھاووڵاتیان بدرێتەوە


حکومەتی ھەرێم بڕی ٧٦ ملیارو ٦٥٠ ملیار دیناری وەک قەرزی بچوک بە ھاوڵاتیان داوەو پلانی ھەیە مانگانە بەپێی وەرگرتنەوەی قەرزەکە پێدانی قەرزی بچوک دەستپێبکاتەوە.

ئارام ئەنوەر بەڕێوەبەری قەرزی بچوک لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، حکومەت بڕی ٧٦ ملیار و ٦٥٠ ملیۆن دیناری وەک قەرزی بچوک داوە بەھاووڵاتیان، لەو بڕەش تا ئێستا نزیکەی ٤٤ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دیناری گەڕێنراوەتەوە، لەسەرەتای ئەم مانگەشەوە دەستیان کردوە بە وەرگرتنەوەی ئەو قەرزەی لەلایی ھاووڵاتیانە، کە نزیکەی ٣٣ ملیار دیناری ماوەتەوە.

وتیشی، وەزارەتی کاروباری کۆمەلایەتی پلانی ھەیە بەپێی داھات، ئەگەر مانگانە یەک ملیار دینار قەرز بگەڕێنرێتەوە، ئەوا جارێکی تر پڕۆژەی پێدانی قەرزی بچوک بە دەستپێبکاتەوە.



مانگ پێشتر - Mar 3 2021 2:26PM
Print Friendly and PDF
زیاتر