کوردستان

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی گواستنەوەی دەسەڵاتەکان بۆ ھەولێر رەتدەکاتەوە


ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی گواستنەوەی دەسەڵاتی مۆڵەتی باڵەخانەکان و راستاندنی نوسراوەکان لە سلێمانییەوە بۆ ھەولێر رەتدەکاتەوە و بە پێچەوانەی لامەرکەزی ئیداری ناوی دەبات.

ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا راگەیاند، وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم بڕیارێکی دەرکردوە سەبارەت بە دڵنیابوون لە مەرجەکانی سەلامەتی و بەرگری شارستانی لەو باڵەخانانەی بەرلەوەی مۆڵەت وەربگرن، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکی تایبەت لە ھەولێر پێکھێنراوە و دەبێت ئەوانەی مۆڵەت وەردەگرن سەردانی ھەولێر بکەن.

وتیشی، ئەنجومەنی پارێزگاکان یەک دەسەڵات و یەک یاسایان ھەیە، لەبەرئەوە بە ھەموو شێوەیەک ئەو بڕیارە رەتدەکەنەوە، چونکە بڕیارەکە بێمتمانەیی حکومەتی ھەرێمە بە دەزگا ھەڵبژێردراوەکان، بەتایبەت ئەنجومەنی پارێزگاکان. 

جەختی لەوەشکردەوە، ئەو بابەتانە ھەموو دژ بە سیستمی لامەرکەزی کارگێڕی و داراییە.



مانگ پێشتر - Mar 3 2021 1:52PM
Print Friendly and PDF
زیاتر