جیهان

فەڕەنسا داوایەک لە ئێران دەکات


فەڕەنسا داوا لە ئێران دەکات دەستپێشخەر بێت بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی. 

کۆشکی "ئیلیزێ" بڵاویکردەوە، "ئیمانوێل ماکرۆن" سەرۆکی فەڕەنسا داوای لە "حەسەن رۆحانی" ھاوتا ئێرانییەکەی کردووە کە دەستپێشخەر بن و رێگە بدەن بە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەسەر رێککەوتنی ئەتۆمی. 

"ماکرۆن" نیگەرانی خۆشی گەیاندووەتە "رۆحانی" سەبارەت بە بڕیارەکانی ئێران کە پێشێلکاری لە رێککەوتنەکەی ساڵی ٢٠١٥ی "ڤییەنا" دەکەن. 

"رۆحانی"یش لە وەڵامی "ماکرۆن"دا وتویەتی، ئەگەر لایەنەکانی تر پابەندبن بە رێککەوتنی ئەتۆمی، "تاران"یش پابەند دەبێت، وەڵامەکەی "رۆحانی"یش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی "ئێران" ھەڵوێستی خۆی نەگۆڕیوە.

ئەم ھەفتەیەش ئەنجومەنی پارێزگارانی سەر بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، رەشنوسی بڕیارێکی ئەوروپا تاوتوێ دەکەن، سەربارەت بە کەمکردنەوەی ژمارەی پشکنەرانی نێودەوڵەتی و غیابی شەفافیەت لە مامەڵەکردنی ئێران لەگەڵ ئاژانسی وزەدا. 



مانگ پێشتر - Mar 3 2021 1:39PM
Print Friendly and PDF
زیاتر