کێشەی مۆڵەتی بازرگانانی ھەرێم لە بەغداد چارەسەر دەکرێت
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مۆڵەتی بازرگانانی ھەرێم رێککەوتنێک ئیمزا دەکەن.
کەماڵ موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمی کوردستان لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە بەغداد لەگەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازی عێراق کۆبوونەتەوە، بۆ چارەسەری ئاستەنگەکان و پاراستنی بەرھەمی ناوخۆیی عێراق و کوردستان.
ھاوکات " مەنھەل عەزیز" وەزیری پیشەسازی عێراق رایگەیاند، پەیماننامەیەکیان بۆ چارەسەر کێشەی مۆڵەتی بازرگانانی ھەرێم لە حکومەتی ناوەند ئیمزا کردووە و کێشەی ناکارایی مۆڵەتی بازرگانانی ھەرێم لەلای حکومەتی ناوەند چارەسەر دەکەن.
|