عێراق

تەندروستی جیهانی لەبارەی رەوشی کۆرۆنا لە عێراق روونکردنەوە دەدات


رێکخراوی تەندروستی جیھانیی رایگەیاند، رەوشی کۆرۆنا لە عێراق سەقامگیرەو لە داھاتوشدا ڤاکسینی زیاتر دەگاتە وڵاتەکە.

وائل حەتاحت سەرۆکی تیمی فریاکەوتن لە رێکخراوی تەندروستی جیھانیی –لقی عێراق، رایگەیاندوە، بڵاوبونەووەی جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە خێراتر بڵاودەبێتەوە جێی نیگەرانیی بوو، بەڵام رێکخراوەکە تێبینی کردوە کە ھەفتەی رابردوو ئامارەکانی کۆرۆنا لە عێراق جێگیر بوە، لەگەڵ ئەوەدا کە ئامارەکە کەمنەبووەتەوە، ھاوکات بەرزتریش نەبووەتەوە.

حەتاحت ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، جێگیربوونی ئامارەکان ئەرێنییە و نیشانەیە بۆ ئەوەی کە رەوشەکە تا رادەیەک سەقامگیرە. 

سەبارەت بە گەیشتنی ڤاکسینی کۆرۆناش بۆ عێراق رایگەیاندوە ، ئەوەی تا ئێستا گەیشتوە لەرێی کۆڤاکسەوە نەبوە کە لە ھەفتەی داھاتوەوە گرەنتی گەیشتنی ڤاکسینەکان دەکات، ڤاکسینەکانیش بە بڕێکی باش دەگەنە وڵاتـەکە تا قۆناغی یەکەمی بەکارھێنانی بەسەرکەوتویی بەرێوەبچێت و دواتریش ڤاکسینی زیاتر دەگاتە عێراق.



مانگ پێشتر - Mar 3 2021 10:50AM
Print Friendly and PDF
زیاتر