جیهان

داعش بە بەھێزی لە عێراق دەردەکەوێتەوە


حکومەتی فەرەنسا دەڵێت، داعش بە بەھێزی لە عێراق دەرکەوتووەتەوەو پێویستە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدات.

جان ئیف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، خراپی رەوشی عێراق و بەھێزبوونەوەی گرووپی تیرۆرستی داعش لەو وڵاتە جێگەی نیگەرانییە، ئەوەش ھانیان دەدات لە پێناو باشکردنی رەوشی عێراق و سەقامگیری لە وڵاتەکە، داوای کۆبوونەوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بکەن، کە ماوەیەکی زۆرە کۆنەبووەتەوە. 

وتیشی، پێویستە بە زووترین کات ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامبدات.

لە دوای پەلامارەکانی داعش لە عێراق لە ساڵی ٢٠١٤، زیاتر لە ٦٠ وڵاتی جیھان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، ھاوپەیمانییەکیان لە ژێر ناوی "ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش" پێکھێنا و لە ڕووی سەربازییەوە بەشداربوون لە تێکشکاندنی داعش.



مانگ پێشتر - Mar 3 2021 10:33AM
Print Friendly and PDF
زیاتر