عێراق

تەنھا پشکی ھەرێم لە بودجەدا یەکلانەکراوەتەوە


عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، تەنھا پشکی ھەرێمی کوردستان رێگرە لە پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

وەزیری دارایی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ھەواڵی رەسمیی عێراق رایگەیاندوە، جگە لە پشکی ھەرێمی کوردستان، ھیچ ئاستەنگ و بابەتێکی تەکنیکی نەماوە لەبەردەم پەسەندکردنی بودجەی ٢٠٢١ لە ئەنجومەنی نوێنەران. 

دوپاتیشکردووەتەوە، وەزارەتی دارایی بەشێک نیە لەو دانوستانانەی لە ئێستادا لەنێوان ھەرێم و بەغداد ھەیە.

وەزیری دارایی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، لە بودجەی ٢٠٢١دا کورتھێنان بۆ نزیکەی ٣٠ تریلیۆن دینار کەمکراوەتەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتیش بە٤٥ دۆلار دیاریکراوە، ئەوەش نرخێکی زۆر گونجاو و کۆتاییە، بەرزبونەوەی نرخی نەوتیش ھۆکار دەبێت بۆ ئەوەی  پێدانی مووچە سەقامگیربێت و لە وادەی خۆی مووچە دابەشبکرێت. 

لەبارەی قەرزەکانی عێراقیشەوە وەزیری دارایی رایگەیاندوە، قەرزە دەرەکییەکان گەیشتووەتە ٦٠ ملیار دۆلار،  قەرزەکانی ناوخۆش ٧٠ تریلیۆن دینارە.



مانگ پێشتر - Mar 3 2021 10:14AM
Print Friendly and PDF
زیاتر