عێراق

پەسەندکردنی بودجە دوادەکەوێت


کوتلەکانی شیعەو سونە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا دەکەن پەسەندکردنی یاسای دادگایی فیدراڵی بخرێتە پێش پرۆژە یاسای بودجە، ئەوەش پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجەی دواخستووە.

"جەمال کۆچەر" ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەم ھەفتەیەدا پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق ناخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکان، چونکە بەشێک لە کوتلە شیعە و سوننەکان، بۆئەوەی گرەنتی ھەڵبژاردن بکرێت، داوایان کردوە دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای دادگای فیدراڵی و ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بخرێتە پێش دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە.

وتیشی، لایەنەکانی تری عێراق مەترسی ئەوەیان ھەیە، ئەگەر پڕۆژە یاسای بودجە تێپەڕێنرێت، کورد دەنگ بە یاسای دادگای فیدراڵی و ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران نەدات، لەبەرئەوە داوایان کردوە ئەو بابەتانە پێش پڕۆژە یاسای بودجە بخرێن



مانگ پێشتر - Mar 3 2021 9:57AM
Print Friendly and PDF
زیاتر