کوردستان

ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لە سنوری خورماتوو دەستپێکرد


سوپاو ھێزە ئەمنییەکانی عێراق ئۆپراسیۆنێکی سەربازییان لە سنوری قەزای خورماتوو دەستپێکرد بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئۆپراسیۆنەکە لە میحوەری پەلکانە و غەرە لە سێگۆشەوی خورماتوو- سلێمان بەگ- کفری و میحوەری ناوچەی زەرگە لەنێوان خورماتوو- تکریت، بەڕێوەدەچێت .

وتیشی، سوپاو حەشدی شەعبی وھێزی بەرپەرچدانەوەی خێراو پۆلیسی فیدراڵی لە ئۆپراسیۆنەکەدا بەشدارن و ئامانج لێی لەناوبردنی شانە نوستوەکانی داعشە کەماوەیەکە لە سنورەکەدا چالاکی و جموجۆڵیان زیادی کردووە.



مانگ پێشتر - Mar 3 2021 9:36AM
Print Friendly and PDF
زیاتر