کوردستان

شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی ھەرێم دەگرێتەوە


شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.
بەشی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە ئاسمانی ناوچەکانی ھەرێم، لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت، لەگەڵ بارانی پچڕپچڕ لە کات و شوێنی جیاوازدا.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، لە ناوچە شاخاوییەکان ئاستی بارانبارین زیاتر دەبێت، ئەو شەپۆلەش تا رۆژی ھەینی بەردەوام دەبێت.


مانگ پێشتر - Mar 2 2021 7:56PM
Print Friendly and PDF
زیاتر