کوردستان

قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە کونسوڵی چیک کرد


جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم ڕایگەیاند: چاکسازی پرۆسەیەکی گشتگیر و ھەمەلایەنەیە و پێویستی بە ھەماھەنگی و ھاوکاریی ھەموو لایەکە.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ھەولێر پێشوازی کرد لە میخال سڤۆبۆدا، کونسوڵی گشتی کۆماری چیک لە ھەرێمی کوردستان و لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆیان کرد لەبارەی بەھێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و چۆنییەتی کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونی چاکسازییەکانی وڵاتی چیک.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ھەنگاوەکانی چاکسازی حکومەتی ھەرێمی خستەڕوو و ئاماژەی بەوەکرد ،چاکسازی پرۆسەیەکی گشتگیر و بەردەوامە، پێویستی بەھەماھەنگی گشتی ھەیە لەگەڵ ئەزموونی وڵاتان کە یەکێک لەوانە کۆماری چیکە.

لە بەشێکیتری دیدارەکەدا دوا پێشھاتەکانی گفتوگۆی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵی عێراق تاوتوێ کرا لەبارەی پرسە ھەڵپەسێردراوەکان بەتایبەت پرسی پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ و لەم بارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی جەختیکردەوە حکومەتی ھەرێم پابەند دەبێت بە یاسا بەرکارەکان و دەستور لە دۆسیەکانی نەوت و خەرجی و داھاتەکان.
کونسوڵی چیک ئامادەیی وڵاتەکەی دەربری بۆ ھاوکاریکردنی حکومەتی ھەرێم لە دۆسیەی چاکسازییەکان و چۆنییەتی جێبەجێکردنی ھەنگاوەکانی ئەم پڕۆسەیە.



مانگ پێشتر - Mar 2 2021 4:59PM
Print Friendly and PDF
زیاتر