جیهان

ھەرکەسێک بچێت بۆ حەج دەبێت ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرێت


سعودیە مەرجی نوێی بۆ بەجێھێنانی فەریزەی حەج راگەیاند و لەمەودوا ھەرکەسێک بەنیازە بچێت بۆحەج دەبێت پێشوەخت ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرێت.
تۆفیق رەبیعە وەزیری  تەندروستی سعودیە رایگەیاند،ھەرکەسێک بەنیازە فەریزەی حەج جێبەجێ بکات مەرجی پێشوەخت ئەوەیە ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتبێت. ھەرچەندە وەزیری  تەندروستی سعودیە ئاماژەی بەوەنەکردووە ئەو کەسانەی لەدەرەوە سەردانی سعودیە دەکەن بۆ فەریزەی حەج ڤاکسینەکە لە وڵاتی خۆیان وەردەگرن یان لە مەککە بەڵام باسی لەوە کردووە دەبێت لیژنەی ڤاکسینی کۆرۆنا بەشداری وەرزی حەج بکەن. ساڵی پار بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنھا بۆ ھاووڵاتیانی سعودیە ھەبوو بەشداری فەریزەی حەج بکەن و ژمارەیان ١٠ ھەزار کەس بوو.



مانگ پێشتر - Mar 2 2021 4:23PM
Print Friendly and PDF
زیاتر