وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم چەند بڕیارێکی نوێی بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکرد.
وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ھەموو جۆرە کۆڕ و کۆبوونەوە و کۆنفرانس و بۆنەیەکی ئاینی و کۆمەڵایەتی و دانانی پرسە لە مزگەوت و ماڵان و ھەڵدانی خێمە قەدەغەیە و ھۆڵی سینەماکانیش لە گشت مۆڵ و بازاڕەکان دادەخرێن، ھەروەھا پێویستە چێشتخانە و کافتریاکان لە دەرەوە خزمەتگوزارییەکانیان پێشکەش بکەن، نێرگەلەکێشانیش لە یانە و کافتریا و شوێنی یارییەکان قەدەغە دەکرێت و دەبێت ژمارەی ئامادەبووان لە ھۆڵەکانی بوک گواستنەوە سنوردار بکرێت.
وەزارەتی ناوخۆ ڕاشیگەیاند، سنوری ھەرێمی کوردستان لە ڕۆژانی ٥ شەممە و ھەینی و شەممە لەگەڵ پارێزگاکانی تری عێراق دادەخرێت و بەرێکارەکانی خۆپارێزی کاری بازرگانی لە دەروازە سنورییەکانی پارێزگاکانی عێراق بەردەوام دەبێت، ھەروەھا وەزارەتی ناوخۆ دەسەڵات دەداتە وەزیرانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و تەندروستی بۆ دەرکردنی ھەر بڕیارێکی پێویست، بڕیاریش درا، ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بۆ ھەڵسەنگاندنی ڕەوشەکە کۆببێتەوە.
|