جیهان

لە بارەی ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی ئەمریكا ئامادەی دانوستانە لەگەڵ ئێران


لە بارەی ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی، ئەمریكا ئامادەی دانوستانە لەگەڵ ئێران و یەكێتیی ئەوروپاش ڕایدەگەیەنێت، پڕۆسەی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران كاتی دەوێت.

جێن ساكی وتەبێژی كۆشكی سپی ئەمریكا ڕایگەیاند، وەڵامەكەی ئێران بۆ بەشداری نەكردنی لە كۆبوونەوەی وڵاتانی پێنج كۆ یەك لە بارەی ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی دووچاری بێهیوایی كردن، بەڵام هێشتا ئامادەی دانوستانن لەگەڵ ئێران لە پێناو بوژاندنەوەی ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی و پابەندبوونی دوولایەنەی واشنتۆن و تاران بە ڕێككەوتننامەكە.

هەروەها " پیتەر ستانۆ" وتەبێژی كۆمسیۆنی ئەوروپا بۆ كاروباری دەرەوە ڕایگەیاند، تا ئێستاش ئامادەی ڕێكخستنی كۆبوونەوەی سەرجەم لایەنەكانن و پڕۆسەی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران كات و شوێنی پێویستی دەوێت.



مانگ پێشتر - Mar 2 2021 2:33PM
Print Friendly and PDF
زیاتر