كۆنگرەیەكی نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بە یەمەن شكستی هێنا
نەتەوە یەكگرتووەكان بێهیوای خۆی پیشاندا لە ئەنجامەكانی كۆنگرەی تایبەت بە كۆكردنەوەی هاوكاری دارایی بۆ یەمەن و بڕیاریدا كۆنگرەیەكی تر رێكبخات.
مارك لوكوك بریكاری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆیی ڕایگەیاند، لە كۆنگرەی ڕاگەیاندنی بەڵێنە داراییەكان كە چەندین وڵاتی ئەوروپی بەشدارییان تێدا كرد، بریار بوو زیاتر لە ٤ ملیار دۆلار بۆ منداڵانی یەمەن كۆبكرێتەوە لە پێناو ڕێگریكردن لە سەرهەڵدانی برسیەتی لەو وڵاتە، بەڵام تەنها ملیارێك و ٦٧٠ ملیۆن دۆلار كۆكراوەتەوە.
وتیشی، ئەنجامەكانی كۆنگرەكە مایەی بێهواییە و ئەستەمە بەو بڕە هاوكارییە بتوانرێت ڕێگری لەسەرهەڵدانی برسیەتی لەو وڵاتە بكرێت. وتیشی، پێویستە لە چەند مانگی داهاتوودا كۆنگرەیەكی تر بۆ هاوكاریكردنی یەمەن ڕێكبخەن.
|