عێراق

كازمی: بڕیاری مانەوەی هێزە بیانییەكان تەنها پەیوەندی بە گەل و حكومەتی عێراقەوە هەیە


"مستەفا كازمی" سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاری مانەوەی هێزە بیانییەكان تەنها پەیوەندی بە گەل و حكومەتی عێراقەوە هەیە و هیچ لایەنێكی تر مافی ئەوەی نیە بریاری لەسەر بدات.

كازمی ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، عێراق لەو ڕێككەوتنانە تێدەگات كە لەگەڵ ئەمریكا هەیەتی، بەڵام هیچ كاتێك ڕێككەوتنەكان لە سنوری سەروەری نیشتمانی و بەرژوەندییەكانی عێراق دەرناچن.

وتیشی، لە دوای لەناوبردنی داعش دانوستانی ستراتیژی لە نێوان ئەمریكا و عێراق دەستیپێكرد بۆ ڕێكخستن و دیاریكردنی میكانیزمی هاوكارییەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان بۆ عێراق بە تایبەت لە مەشقپێكردنی هێزە ئەمنییەكان و هاوكارییە لۆجستیەكان.

ئێستاش بڕیاری مانەوەی هێزە بیانییەكان بە شێوەیەكی گشتی، تەنها پەیوەندی بە گەل و حكومەتی عێراقەوە هەیە و هیچ لایەنێك مافی نیە بڕیاری لەسەر بدات.



مانگ پێشتر - Mar 2 2021 2:03PM
Print Friendly and PDF
زیاتر