جیهان

١٧٠ كۆنگرێسمانی ئەمریكی داوا لە بایدن دەكەن فشار بخاتە سەر ئەردۆغان


١٧٠ كۆنگرێسمانی ئەمریكا داوا لە "جۆو بایدن" دەكەن لەسەر پێشێلكارییەكانی مافەكانی مرۆڤ لە توركیا فشار بخاتە سەر "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان".

١٧٠ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا لە كۆماری و دیموكراتەكان پەیامێكیان ئاڕاستەی "ئەنتۆنی بلینكن" وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كردووە و داوایان كردووە ئیدارەی نوێی وڵاتەكەیان پێشێلكاریی مافی مرۆڤ لە توركیا بە هەند وەربگرێت، بە تایبەت لە داڕشتنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان "واشنتۆن و ئەنقەرە"دا.

لەو پەیامەدا كۆنگرێسمانەكان وتوویانە، توركیا ئەندامی ناتۆیە و هاوپەیمانێكی گرنگی ئەمریكایە، بەڵام حكومەتەكەی "ئەردۆغان" ئاڵۆزی دەخاتە پەیوەندییەكانەوە و دەبێت لەسەر پرسی پێشلكاریی مافی مرۆڤ فشاری لەسەر دروست بكرێت، چونكە "ئەردۆغان" و حزبەكەی دادگای توركیایان لاواز كردووە و كەسانی سیاسییان لە پێگەی سەربازی و هەواڵگری دامەزراندووە و چەندین كەسایەتی ئۆپۆزسیۆن و ڕۆژنامەنووس و كەمە نەتەوەیان زیندانی كردووە.

مانگ پێشتر - Mar 2 2021 1:55PM
Print Friendly and PDF
زیاتر