کوردستان

ئەمڕۆ وەفدێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم سەردانی بەغداد دەكات


ئەمڕۆ وەفدێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم سەردانی بەغداد دەكات و لەگەڵ وەزارەتی پیشەسازی عێراق تاوتوێی گرفتی جوتیاران و پارەی گەنم و بابەتەكانی پەیوەست بە هەردوو وەزارەت دەكەن.

ئەمڕۆ وەفدێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بە سەرۆكایەتی وەزیری بازرگانی و ئەندامیەتی بریكارانی وەزارەت و ڕاویژكاران و بەڕێوەبەرە گشتیەكانی وەزارەت سەردانی بەغداد دەكات و لەگەڵ وەزارەتی پیشەسازی عێراق كۆدەبنەوە، لە ئەو سەردانەدا بابەتەكانی پەیوەست بە هەردوو وەزارەت و گرفتی جوتیاران و پارەی گەنم و زیاتر هەماهەنگی كردن لە بوارەكانی شایستە داراییەكان و كۆمپانیا و كارگە و مۆڵەتەكان و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ كێشەكانی بەردەم بازرگانان و خاوەن كارگەكان لە هەرێمی كوردستان تاوتۆێ دەكرێن.

مانگ پێشتر - Mar 2 2021 12:01PM
Print Friendly and PDF
زیاتر