جیهان

ڕێكارەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە چەند پارێزگایەكی توركیا كەمدەكرێنەوە


"ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆكی توركیا كەمكردنەوەی ڕێكارەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنای لە چەند پارێزگایەك ڕاگەیاند.

بە وتەی "ئەردۆغان"، بڕیاری كەمكردنەوەی ڕێكارەكان بە پێی ئاستی مەترسیداری كۆرۆنا لە هەر پارێزگایەك دەدرێت و لە ئێستاشدا لە چەند پارێزگایەك قۆناغی ئاسایی كردنەوەی ژیان دەستپێدەكەن، ڕێستۆرانت و كافێكان بە ڕێژەی ٥٠٪ و دەوامی خوێندنگاكان بە پێی ڕێكاری نوێ دەكرێنەوە، قەدەغەی هاتوچۆی كۆتایی هەفتەش لە "ئەنقەرە" و چەند پارێزگایەكی تر، هەڵدەگیرێت.

وتیشی، هەفتانە هەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشی هەموو ناوچەكان دەكەن و بڕیاری لە بارەوە دەدەن.

مانگ پێشتر - Mar 2 2021 9:48AM
Print Friendly and PDF
زیاتر