عێراق

داھاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی رابردوو ئاشکرادەکرێت


مانگی رابردوو عێراق نزیکەی ٨٣ ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووەو داھاتەکەشی زیاتر لە ٥ ملیار دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق، بڵاویکردەوە، لە مانگی شوباتدا ٨٢ ملیۆن و ٨٧٧ ھەزار و ٧٥٧ بەرمیل نەوت ھەناردەکراوەو تێکڕا ھەر بەرمیلێک نەوت بە ٦٠ دۆلار و ٣٣ سەنت فرۆشراوەو داھاتەکەشی پێنج ملیار و ٢٦ ھەزار و ٨٠٧ دۆلار بووە.

سەرباری ئەوەی فرۆشی نەوتی عێراق لە مانگی شوباتدا، بەراورد بە مانگی پێشتر کەمیکردووە، بەڵام بەھۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، داھاتی مانگی رابردووی نەوت ٣٠٠ ملیۆن دۆلار زیادیکردووە.



مانگ پێشتر - Mar 1 2021 9:08PM
Print Friendly and PDF
زیاتر