بە تۆمەتی گەندەڵی سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا زیندانی دەکرێت
نیکۆلا سارکۆزی سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا بە تۆمەتی گەندەڵی و پێدانی بەرتیل، سزای زیندانیکردنی ٣ ساڵ و دوو مانگی بەسەردا سەپێنرا.
لە دادگایەکی شاری پاریس، نیکۆلا سارکۆزی لەسەر تۆمەتی گەندەڵی و دزەپێکردنی زانیاری و بەکارھێنانی پێگەکەی و ھەوڵی پێدانی بەرتیل بە دادوەرێک لە ساڵی ٢٠١٤ دادگایی کراو دوای ساغبوونەوەی تۆمەتەکان، سزای سێ ساڵ و دوو مانگ زیندانیکردنی بە سەردا سەپێنرا، بەڵام دوو ساڵ لە سزاکەی جێبەجێ ناکرێت.
سەرباری ساغبوونەوەی تۆمەتەکان لە دادگا، بەڵام سارکۆزی تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە و ١٠ رۆژی لە بەردەمە بۆ تانەدان لە بریارەکەی دادگا، سارکۆزی بووە دووەم سەرۆکی فەرەنسا، لە دوای " جاک شیراک" سزای زیندانیکردنی بۆ دەربکرێت.
نیکۆلا سارکۆزی تەمەنی ٦٦ ساڵە و لە ساڵانی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٢ سەرۆکی فەرەنسا بووە.
|