عێراق

داوای دیاریکردنی وادەی دەنگدان لەسەر بودجە دەکرێت


لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ رەوانەکردنی پرۆژە یاسای بودجە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران چاوەڕێی دوا ھەڵوێستی لایەنەکانی شیعە دەکات، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت بودجە بە تەوافوق پەسەند دەکرێت.

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند،  سەرجەم بڕگە و ماددەکانی پڕۆژە یاسای بودجە جگە لە ماددەی ١١ کە تایبەتە بە پشکی ھەرێم، ھەموو دارێژراونەتەوەو، لە ١٥ی مانگی رابردووشەوە نوسراوێکی رەسمییان رەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کردوە و داوایان کردوە رۆژێک دیاری بکرێت بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە.

وتیشی، چاوەڕوان دەکرێت لەم ھەفتەیەدا لایەنەکانی شیعە بۆچونێکی ھاوبەش سەبارەت بە بودجە رەوانەی لیژنەی دارایی بکەن .

لەلایەکی ترەوە، ناجی سەعیدی ئەندامی لیژنەی دارایی راگەیاند، لەکۆتایی ئەم ھەفتەیە دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجە دەدرێت. 

وتیشی پەسەندکردنی بودجە بە تەوافوقی سەرجەم کوتلەکان دەبێت بە کوردیشەوە، بەدووریشی زانی بەزۆرینە دەنگ لەسەر بودجە بدرێت.



مانگ پێشتر - Mar 1 2021 7:42PM
Print Friendly and PDF
زیاتر