کوردستان

لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا چەند بڕیارێکی دەرکرد


لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا بڕیاریدا پڕۆسەی خوێندن بەرێکاری توندتر بەردەوام بێت و شوێنە گشتییەکانیش لە ١٢ی شەو بۆ ٦ی بەیانی دابخرێن.

"جوتیار عادل"وتەبێژی حکومەتی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە کۆبونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا بڕیاردرا، رێکارەکان بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا توندتر بکرێنەوە، ژووری ئۆپراسیۆنەکانیش راسپێردراون بەدواداچونی توند بکەن.

وتیشی، پڕۆسەی خوێندن بە جێبەجێکردنی رێکارەکانی تەندروستی بەردەوام دەبێت، رۆژی ١٠ی ئەم مانگەش جارێکی تر لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و رێکاری نوێ دەگرێتەبەر.

رونیشیکردەوە شوێنە گشتییەکان لە ١٢ی شەو بۆ شەشی بەیانی دادەخرێن و، رۆژانی پێنج شەممە و ھەینی و شەممەش، لە بازگاکان ھاتووچۆی گەشتیارانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بۆ پارێزگاکانی ھەرێم قەدەغە دەکرێت.



مانگ پێشتر - Mar 1 2021 7:14PM
Print Friendly and PDF
زیاتر