کوردستان

لاھور شێخ جەنگی: ئەگەری زۆرە ھەرێم و بەغداد تا پێنج شەممە بگەنە رێککەوتن


لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، ئەگەرێکی زۆر ھەیە تا ڕۆژی پێنج شەممە ھەرێم و بەغداد بگەنە ڕێککەوتن.

لاھور شێخ جەنگی دوای بەشداریکردنی لەڕێوڕەسمێک کە بۆ یادی قادری حاجی عەلی لەتەلاری ھونەری سلێمانی رێکخرابوو ، سەبارەت رێککەوتنی ھەرێم و بەغداد لەسەر پشکی ھەرێم لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، ئومێدێکی زۆر ھەیە تا پێنج ڕۆژی شەممە ھەرێم و بەغداد بگەنە رێککەوتن.

لەبارەی ھەڵوێستی یەکێتیش ئەگەر نەگەنە رێککەوتن لاھور شێخ جەنگی رایگەیاند، دەبێت بگەنە رێککەوتن.



مانگ پێشتر - Mar 1 2021 6:41PM
Print Friendly and PDF
زیاتر