کوردستان

بڕیار لە بارەی پڕۆسەی خوێندنەوە درا


لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان بڕیاردراوە پرۆسەی خوێندن بەردەوام بێت.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، دەرگای خوێندنگاکانی ھەرێمی کوردستان داناخرێت، بەڵام پشکنینەکانی کۆرۆنا لە خوێندنگاکان زیاد.
وتیشی، رێکارەکانی خۆپارێزی لە خوێندنگاکان توندتر دەکرێن.
پەیامنێری کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەشکرد، رێگەنادرێت کۆمپانیاکانی گەشتیاری گەشتیار بھێنن و رێکارەکان لە بازگاکەکان توندتر دەکرێن و ھەروەھا چاودێری لەسەر شوێنە گشتییەکان توندتر دەکرێت.



مانگ پێشتر - Mar 1 2021 5:32PM
Print Friendly and PDF
زیاتر