لەحاڵەتێکی دەگمەندا کە بەیەکەم حاڵەت دادەنرێت لە مەغریب ، ژنێک بە سکێک نۆ منداڵی بووە .
بە گوێرەی ھەوڵێکی ئاژانسی " سکای نیوز " لە نەخۆشخانەیەک لە مەغریب ژنێک لەقۆناغی کۆتایی ھەفتەی دووگیانیدا ، بە نەشتەرگەری نۆ منداڵی بووە ، کە پێنجیان کچن و چواریان کوڕن ، لە ئێستاداھەر نۆمنداڵەکە خراونەتە ژێر چاودێری تەندروستییەوە ، بەپێی ھەواڵەکەش تەندروستی دایکەکە زۆرباشە .
ئەوەی جێی سەرنجە ، ئەمە بە یەکەم حاڵەتی دووگیانی دادەنرێت کە تێدا ئافرەتێک بە یەک سک نۆمنداڵی بووبێت .
دایکی ئەو نۆ منداڵەکە تەمەنی ٢٥ ساڵە دانیشتووی شارێکی ھەژارنشینە لە ئەفریقا ، بەڵام بە مەستی وەرگرتنی چاودێری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەک وڵاتی مەغریب کراوە .