عێراق

لەعێراق بڕیاری قەدەغەی ھاتووچۆی تەواوەتی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە


شانەی قەیرانەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد: لە داھاتوویەکی نزیکدا، بڕیاریای قەدەغەی ھاتووچۆی تەواو، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لەوبارەیەوە، جەواد موسەوی بڕیاردەری شانەی قەیرانەکان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە راگەیاندراوێکدا، بڵاویکردەوە: بەھۆی مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیاروایە لە رۆژانی داھاتووداو بۆماوەی یەک ھەفتە، قەدەغەی ھاتوچۆی تەواو لەعێراقدا، جێبەجێ بکرێت.
پێشتریش، وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندبوو: ئەگەری زۆرە قەدەغەی ھاتوچۆ درێژبکرێتەوەو رێکارەکانی تایبەت بە خۆپارێزیش لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، توندتر بکرێن.
١٨ی مانگی رابردووش، لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی کە لەلایەن مستەفا کازمی سەرۆکایەتی دەکرێت، گرتنەبەری رێوشوێنی توندتری بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق، راگەیاندبوو.



مانگ پێشتر - Mar 1 2021 3:24PM
Print Friendly and PDF
زیاتر