جیهان

ئیسرائیل ناوچەیەکی لە باشوری دیمەشق کردە ئامانج


ئیسرائیل بۆردوومانی دەوروبەری باشوری "دیمەشق" دەکات و پێگەکانی سەر بە ئێران دەکاتە ئامانج. 
ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ئیسرائیل لەڕێی مووشەکەوە ناوچەی "سەیدە زەینەب"ی لە باشوری "دیمەشق"ی پایتەخت کردۆتە ئامانج، کە بە پێگەی سەرەکی سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبوڵای لوبنانی دادەنرێت، ھیچ زانیارییەکیشی لە بارەی ئەنجامی بۆردوومانەکەوە نەخستۆتەڕوو.  
سوپای سوریاش لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژی بەوەدا، بۆردوومانەکە لە "جۆلان"ەوە بووە و ئەوە دووەمین بۆردوومانە کە لە ماوەی مانگێکدا بکرێتە سەر دەوروبەری "دیمەشق"ی پایتەخت. 
لەم مانگانەی کۆتاییدا، ئیسرائیل بۆردوومانەکانی و بە ئامانجکردنی پێگە سەربازییەکانی ئێرانی لە سوریا چڕ کردۆتەوە، لە بۆردوومانێکیشیدا لە مانگی کانونی دووەمی رابردوو بۆ سەر کۆگایەکی چەک لە خۆرھەڵاتی سوریا، ٥٧ کەس لە سوپای سوریا و سەر بە ئێران کوژران .



مانگ پێشتر - Mar 1 2021 3:06PM
Print Friendly and PDF
زیاتر