کوردستان

لە ھەولێر ٢٠ شوێنی گەشتیاری و شوێنی ئاھەنگی شەوانە داخران


بەھۆی سەرپێچی و پابەند نەبوون بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی، لە ھەولێر ٢٠ شوێنی گەشتیاری و شوێنی ئاھەنگی شەوانە داخران.

نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە ماوەی چەند شەوی ڕابردوودا بەھۆی سەرپێچی و پابەند نەبوون بە رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لیژنەکانی گەشتوگوزار و شارەوانی و ھێزە ئەمنییەکان ٢٠ شوێنی گەشتیاری و شوێنی ئاھەنگی شەوانەیان داخستووە و سزاش دەدرێن. وتیشی، ھەڵمەتێکی ھۆشیارییان بۆ بەستنی ماسک و خۆپارێزی لە کۆرۆنا راگەیاندووە و ماوەی ھەفتەیەک بەردەوام دەبێت.



مانگ پێشتر - Mar 1 2021 2:58PM
Print Friendly and PDF
زیاتر